چواس خالید – هەولێر
بەرهەمی گەنم کە دایکی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە، بەپێی بڕیاری دروست و پاڵپشتی بەردەوامی حکوومەت، هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ستراتیژی دەنێت و لەم چوارچێوەیەدا و لە بڕیارێکی نوێ‌دا، کارئاسانی تەواو دەکات بۆ دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی و ڕەوانەکردنی بەرهەمی گەنمی ناوخۆ بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی لە دەرەوەی کوردستان بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی گەنم بدۆزێتەوە و لەو کێشمەکێشمەی وەرنەگرتنی کۆی بەرهەمی گەنمی ناوخۆی لەلایەن بەغدادەوە دەربچێت، هەربۆیە ڕێ خۆشدەکات بۆ هەناردەکردنی گەنم و بەپێی نووسراوێکی فەرمی دەستەی وەبەرهێنان، کە تێیدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی کە گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکەن.
ئەم بڕیارە بۆ ماوەی مانگێکە و لە خاڵە سنوورییەکانەوە کارئاسانی تەواویان بۆ دەکرێت و ڕێکارەکان بە خێرایی جێبەجێ دەکرێت، کە ئامانج لێی دۆزینەوەی بازاڕە بۆ بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان و هاندانی کەرتی بازرگانییە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە فەراهەمکردنی فرە سەرچاوەیی لە داهات و بوژاندنەوە و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری، كشتوكاڵ كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی پته‌وی پشت پێ به‌ستنه، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گرنگی تایبه‌تی به‌و كه‌رته داوه و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌و بواره‌دا جێبه‌جێكردووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سێ پڕۆژه‌ی ستراتیجی به بازاڕكردنی گه‌نمی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ڕۆناون، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ٥٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گرن و له به‌رهه‌مه گهنمییهكاندا، هه‌رێی كوردستان له به‌كاربه‌ره‌وه کردووە به به‌رهه‌مهێن و ده‌یان هه‌زار هه‌لی كاریشی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
به‌پێی ڕووپێوی ئاسمانی، ساڵی ٢٠٢٦، ڕووبه‌ری داچێندراوی بەرهەمی گەنم له هه‌رێمی كوردستان، سێ ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دۆنم بووە، كه ئەم ڕووبەرە به‌رهه‌میان سه‌رووی دوو ملیۆن تۆن گه‌نمە.
هەڵبەت ئەو بڕەی بەرهەم لە پێداویستی ناوخۆ زیادترە و ساڵانە حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بڕێک لەو گەنمە لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکڕێتەوە و به بیانووی جۆراوجۆر، خۆی له وه‌رگرتنی كۆی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزێته‌وه و به به‌راوردی به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، جیاكاری له بڕی وه‌رگرتن ده‌كات و سته‌م له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، پار له كۆی ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، تەنیا حه‌وت سه‌د هه‌زار تۆن وه‌رگیراوه و پێراریش پێنج سه‌د هه‌زار تۆن و به‌س پێراریش بڕی زیادتر له چوار سه‌د هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه.
وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ بۆ ١٠% بەرزبووەتەوە
بە گوتەی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ، له ١،٥% بۆ ١،٨% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به گوێره‌ی داتاكانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ، بۆ نزیكه‌ی ١٠% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی زۆریان به ستراتیژیی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه به‌شێكه له سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

