رۆژنامەی ھەولێر

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

شەوی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنووری قەزای خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێووی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاووڵاتیان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێووییەکە هەبوو بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون، هەروەها ڕیکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتە بەر کە بەشداریان لەو رووداوە کردووە.
هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێگا نادرێت هیچ کەسێک زیان بە ئاسایش و دۆخی ئارامی سنوورەکە بگەیەنێت و پۆلیس ، یاسا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتیان جێبەجێ دەکات.

#ڕاگەياندنی_بەڕێوەبەرايەتی_پۆليسی_پارێزگای_هەولێر
#پۆليسی_هەولێر