ئەمرۆ یەكشەممە 2026.8.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازی لە یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری پڕۆگرام و هاوبەشییەکان و شاندێکی یاوری دامەزراوەی “کوردستان فاوەندەیشن” کرد.
لە دیدارەکەدا، کار و چالاکییەکانی ئێستای دامەزراوەکە و پلانەکانی داهاتوویان بۆ پەرەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر خرانە بەرباس، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ئامادەیی پارێزگای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک لەپێناو سەرخستنی پڕۆژە مرۆیی و گەشەپێدانییەکانی دامەزراوەکەیان، کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی نیشتیمانی و هاووڵاتیانی هەولێری پایتەخت دەگەیەنن.
لای خۆیانەوە، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنیان.

