رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامەیەک لە ڕۆژنامەی هەولێرەوە

بۆ بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و ڕوناكبیر،سەید میكائیل، ناسراو بە (مامۆستا هاوار کاکەیی) بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕوناكبیرو تێكۆشەری كاروانی كوردایەتی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو (هاوار کاکەیی)مان پێگەیشت.
کۆچی دوایی ئەم خەباتكارو نووسەر و ڕووناکبیرە مەزنە، خەسارەتێکە بۆ کایەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی کوردستان. ئێمە لە ستافی ڕۆژنامەی (هەولێر)، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە و دۆستان و هاوکارانی کۆچکردوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و
سەبووری بە ئێوە و هاوڕێیانی ببەخشێت.

یادی هەمیشە بەخێر بێت.
هاودەنگ فارووق
سەرنووسەری
ڕۆژنامەی هەولێر
١١/٧٢٠٢٦