رۆژنامەی ھەولێر

‘ئەی ئای ‘قوتمان دەدات ئەگەر رێک نەخرێت

پ.د.نەزاکەت حسێن
ئێستا باسەکە لەوەنەما ژیری دەستکرد هاتوەتە ناومان یان نا ،هەمووان بە ئاشکرا دەبینین تێکەڵی ژیانمان بوو بەتەواوەتی و کەس نکولی لەوەناکات، گرفتەکە ئەوەیە ئایا وڵاتان توانای بەیاسا رێکخستنی ئەو’ئەی ئایان’ەیان هەیەو پێناسەیان کردوە وەک مرۆڤێکی ئاسایی؟ کە لەبناغەدا مرۆڤ نین، جەستەو مێشکیان نیە، هەموو وڵاتەکان مرۆڤی ئاساییان بە یاسا رێکخستوە ماف و ئەرکەکانی، بەنموونە مافی هەبوونی موڵکایەتی، مافی ئازادی رادەربرین، هەندێک وڵاتان تەنانەت هاریکاری یەکدی دەکەن بۆ رێکخستنی مرۆڤەکانیش .
نەک مرۆڤ لە نیوزلەندا بەڵکو روبارەکان بەیاسا ناسێنراون، لەهیندستان خواکان ئیتر ‘گای’ە یان هەرشتی تر کەخەڵک دەیپەرستێت بەیاسا ناسێنراون، تائێستا ناساندنی روبارو خواکان بەیاسا بەهاریکاری تەنها خەیاڵە لەپراکتیزەدا، بۆ نمونە ئەگەر خوای هیندیەکان ویستی تۆ بداتە دادگا وسکاڵای هەبێت لەسەرت، خۆ خۆی نادات بەڵکو ئەوانەی باوەڕیان پێی هەیە دەتداتە دادگا، جیاوازە لە ‘ئەی ئای’ ئەی ئای خۆی بریاردەدات و رەنگە لەمەودوا رۆژانە چەندین ‘ئەی ئای’ سکاڵا دژی مرۆڤەکان بکەن و بیاندەنە دادگا. وەک روبارو خواکان نیە کەخۆیان ناتوانن سکاڵابکەن.’ئەی ئای’ دەتوانێت بڕیاربدات لەسەر گۆرانکاری لە ئەژماری بانکەکان وهاریکاری بکات ، فایلێکی دەعوای قەزایی رێک بخات بە بێ ئەوەی پێویستی بەهیچ مرۆڤێکی هاوبەش، بەرێوەبەر یان باوەردار هەبێت،’ئەی ئای’ ئیش دەکات وەک مرۆڤ ئایا ئێمە رێگەی دەدەین؟ ئایا وڵاتەکان ئەمەیان ناساندوە بەیاسا؟ ئەی ئەگەر وڵاتێک ناساندبێتی ئەوچی کردوە، چۆن ناساندویەتی ؟وادانێ وڵاتەکەی تۆ نایناسێنێت بەیاسا، ئەمریکا بەناوی نارێکخستنی ئەی ئای ملیۆنان مرۆڤی رێکخستوە بۆ ئەوهاریکاریە، ئایا تۆ بلۆکی ئەو هاریکاریە دەکەیت؟بۆئەوەی لەگەڵ وڵاتەکەی تۆ هاریکاری نەکات، بیربکەرەوە ئەمریکا مرۆڤێکی’ ئەی ئای ‘سیستمێکی ئاڵۆزی ئابوری دادەهێنێت لەناو ئامێرێکدا کە مرۆڤ ناتوانێت لێی تێبگات، ئەگەر سیسیتمی بازاڕی بەم ئەی ئای’ە رێک خست تۆ نەتناساند بەیاسا، لەپڕدا ئەمریکا ئەم سیستمەی بلۆک کرد، بیربکەرەوە مرۆڤی ئەی ئای ئاینێکی داهێنا گەشتە ملۆیان کەس، ئایا وڵاتەکەی تۆ ئازادی رادەربرینی رێکخستوە بۆ ئەی ئایەکان؟ ئایا وڵاتەکەی تۆ رێگەدەدات کە مرۆڤێکی ئەی ئای سۆشیاڵ میدیایەک بکاتەوە بۆ ئازادی ڕا دەربرین یان تیکتۆک و یوتیب بکاتەوە ببێتە هاوڕێ لەگەڵ منداڵەکەت ؟ رەنگە لات قورسبێت پێت بڵێن دە ساڵە ‘ئەی ئای’ رەفتاردەکات لەسۆشیاڵ میدیا کە ئێمە نەمانزانیوە.بۆیە رێکخستنی ئەی ئای ئێستا باس و خواسێکی قورسە کە وڵاتان سەرقاڵن چی بکەن چۆن بکەن تاکو ژیانی ئاسایی و ئابوری و کۆمەڵآیەتی …هتد یان قوت نەدات ،لەکاتیێکدا باسمان کرد کە وڵاتێکی وەک ئەمریکا وڵاتانی تر کە پێشکەوتوون لەم ئامێرە زیرەکانە دژە رێکخستنی بەیاسای ‘ئەی ئای’ یان کردوە ونایەوێت وڵاتان بتوانن بەیاسا ورێکخستنی رووبەرووی ئەو سیستمانە ببنەوە کە ئەو بە ‘ئەی ئای’ دەیەوێت کۆنترۆڵی جیهانی پێبکات.