ئەمشەو یەکشەممە 21.6.2026 بەبۆنەی جەژنی جیهانی میوزیک، ئۆکسترای کوردستان تیڤی کۆنسێرتێکی هونەری تایبەتی لە پارکی شانەدەر ڕێکخست، کە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و دڵخوازانی هونەری میوزیک تێدا بەشداربوون.
لە کۆنسێرتەکەدا، ئۆکسترای کوردستان تیڤی ژمارەیەک پارچەی میوزیکی ڕەسەنی کوردی و جیهانی پێشکەش کرد کە مایەی ستایشی ئامادەبووانی بوو.
ئامانجی ئەم چالاکییە بریتی بوو لە بەرز ڕاگرتنی ڕۆڵی میوزیک و هونەر و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و تەبایی.
جەژنی جیهانی میوزیک هەموو ساڵێک لە ٢١ی حوزەیران لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بە چالاکی و کۆنسێرتی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

