رۆژنامەی ھەولێر

پەرتووکی چاپکراوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن

پەرتووکی (هەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ٢٠٢٥)، وەک یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، لە ئێستادا چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە، توێژەران، میدیاکاران و سەرجەم ئەو کەسانەی لە بواری مێژوو، بەڵگەنامە و ئەرشیفدا کار دەکەن، دەتوانن سوودێکی ئێجگار زۆری لێ ببینن و لە کار و توێژینەوەکانیاندا پشتی پێ ببەستن.

ئەم هەنگاوە، درێژەپێدەری پەیام و خزمەتە بەردەوامەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنە بۆ دۆکیۆمێنتکردنی وێستگە گرنگەکانی مێژوو، پاراستنی سەرچاوە و بەڵگەنامە نەتەوەییەکان و دەوڵەمەندکردنی زیاتری کتێبخانەی کوردی.