رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، بیست یەکەمین ساڵه‌یی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پیرۆز كرد

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17.6.2026 بەبۆنەی بیست و یەکەمین ساڵه‌یی دامەزراندنیان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی کرد و لەلایەن ” محمد سعدالدین ئیلخانی ” سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی و ئەندامان پێشوازی کران، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتەکە کردو جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کرده‌وە و ئاماژەی بە ڕۆڵی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و گەشەپێدانی هەرێم کرد.

پارێزگاری هەولێر، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ پارتی گەشەپێدانی تورکمانی خواست، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و هاوکارییە هاوبەشەکان کردەوە، بە شێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان بکات.