رۆژنامەی ھەولێر

ئینتەرنێتی هەرێم دەبڕدرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا بۆ ماوەیەک ئینتەرنێت دەبڕدرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا، تەنیا لەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەکان هەن، خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، کورتەنامە و نامەی وێنەیی دەبڕدرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم بڕینە هەمیشەیی نابێت، بەڵکو تەنیا لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا و لە کاتژمێر 6:30ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:30ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش وەک ڕێکارێک بۆ پاراستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان.