هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کرد، لە میانی یادەکەدا نوێنەری سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەنابیانی گەیاندە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و جەختیش لە پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدراڵی ڕووسیا کرایەوە.
بە ئامادەبوونی هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری فیدراڵی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
هۆشیار زێباری، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لەو ڕێوڕەسمە دیپلۆماسییەدا کرد و بە ناوی جەنابی سەرۆکەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (ماکسیم ڕوبن) کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، نوێنەری سەرۆک بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەنابیان بۆ ئەم یادە نیشتمانییە، هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاتری بۆ گەلی ڕووسیا خواست.

