رۆژنامەی ھەولێر

زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابووريی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەيه‌نێت زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان، مووچەی مانگی چوار، بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بە دیجیتاڵی مووچەی مانگی چوار وەردەگرن بەپێی پارێزگا:

پارێزگا

سوودمەند

هەولێر

364,800

سلێمانی

208,200

دهۆک

179,000

هەڵەبجە

10,410

کۆی گشتی

762,500

تا ئێستا، زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە لە چوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیيان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەيه‌ندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیريی دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

بۆ زانیاريی زیاتر دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاريی هەژماری من بە ژمارە 1991.

12 ئایار 2026