رۆژنامەی ھەولێر

گۆڤەند عەبدولخالق لە کاندیبوون بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کشایەوە

 

 

گۆڤەند عەبدولخالق مەسعوود، کەسایەتیی وەرزشیی کوردستان، ڕایگەیاند کە خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کشاندووەتەوە.

گۆڤەند عەبدولخالق، ڕایگەیاندووە: “بە فەرمی لە خۆکاندیدکردنم بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کشامەوە، دوای ئەوەی یانەکانی زاخۆ و هەولێر و دهۆک بڕیاریان دا پشتگیری لە عەبدوڵا جەلال بکەن، بۆ ئەوەی کۆدەنگی یانەکانی کوردستان تێکنەچێت و دەنگەکان دابەش نەبن، بە فەرمی لە کاندیدبوونم کشامەوە و پشتگیری بەربژێرە کوردەکان دەکەم.
گۆڤەند عەبدولخالق دەشڵێ: سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەردەوام پشتگیریی ئێمەی کردووە، لە ژێر هیچ فشارێکیشدا بڕیاری کشانەوەم نەداوە”