رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا ، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا .

هەروەها جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا .