رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.