هەر لە درێژەی کارنامەکەیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی بەڕێز سهرۆكوهزيرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
له تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندیی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تيايدا جەخت لە هاریکاریی نێوانيان كرايهوه لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

