كریس هارمان
وه‌رگێڕان: خدر ئیبراهیم خدر
زۆرجار له‌هه‌ندێك كه‌س ده‌بیستین كه پرسیار ده‌كه‌ن و دەڵێن: “ئێمه‌مانان چ پێویستمان به تیۆر هه‌یه؟” هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ” ئێمه ده‌زانین قه‌یرانێكی ئابووری له‌گۆڕێدایه، به‌وه‌ش ده‌زانین كه‌وا كه‌مینه‌یه‌كی خاوه‌ن ئیمتیاز زۆرینه‌ی کۆمەڵگەی خستۆته به‌ر ڕه‌حمه‌تی وه‌به‌رهێنانی خۆیه‌وه. ده‌شزانین كه داگیركه‌ران په‌لاماری ئه‌و گه‌لانه ده‌ده‌ن كه له‌دواكه‌وتوویدا ماونه‌ته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا به‌وه‌ش ده‌زانین كه هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا ناڕازی و تووڕه‌ین و له دواجاریشدا پێویستیمان به‌كۆمه‌ڵگەیه‌ك هه‌یه تیایدا کەسەکان له جێگەی دژایه‌تیکردن و ململانێکردن لەگەڵ یه‌كتری، هاوكاری و هاوڕێیەتی لەنێوان خۆیاندا بچه‌سپێنن و توانسته‌كانی پێشكه‌وتنیش بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م ببێت. ئێمەمانان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه و ته‌واوی مه‌سه‌له و بابه‌ته‌كانی دی با بۆ ڕۆشنبیران بێت، یاخود بۆ ئەوانە بێت کە پێیان ده‌وترێت (ڕووناكبیڕان).”
ئه‌و چه‌شنه تێڕوانینانه لای ئه‌وانه‌ی به‌رگری له سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ن، به شێلگیرییەوە هان ده‌درێت و بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشن وای نیشان بدەن سۆسیالیزم زانستێكی یاسایی نائاشكرا و ئاڵۆز و بێزارخولقێنه. یه‌كێك له‌وانه‌ش (هارۆلد ویلسۆن)ـی ڕابه‌ری پیشووی (پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا)یه كه وای ده‌رده‌بڕێت قه‌ت نه‌یتوانیوه له خوێندنه‌وه‌ی کتێبی (كاپیتاڵ)ـەکەی (کارل ماركس)ـدا له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م واوه‌تر بڕوات.
به‌لای ئه‌وانه‌وه ئامانجه سۆسیالیستییه‌كان پەرتەوازە و لێكداماڵراون. دەشێت له ڕووی تێورییه‌وه به ڕاستی و دروستی بێنه به‌رچاو، به‌ڵام له‌نێو ژیانی واقیعیدا، ئەقڵ و زەینی دروستمان به شێوه‌یه‌كی گشتی شتێكی ترمان پێ ده‌ڵێت. سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌شنه بیروباوه‌ڕانه ده‌رده‌بڕن، خاوه‌نی (تیۆر)ی تایبه‌ت به خۆیانن، ئه‌گه‌رچی له‌وه خۆ ده‌بوێرن به ئاشكرا ڕایبگه‌یه‌نن.
كاتێك سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی، هه‌ر پرسیارێكیان ئاراسته بكه‌یت، وەڵامەکانیان ئەو ئه‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه دەگرێتە خۆی:
– خه‌ڵكی له سروشتی خۆیاندا خۆپه‌رستن.
– هه‌موو كه‌سێك له توانایدایه، لەڕێگەی هه‌وڵ و کۆششێکی سه‌خت و دژوارەوە بگات بە پلە و ئاستێکی باڵا.
– ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نه‌بوونایه، سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ ئەوانی دی لەگۆڕێدا نەبوو تا بتوانن کاری پێ ئەنجام بدەن.
– ئه‌گه‌ر ئێمه‌مانان بتوانین كرێكاران فێر بكه‌ین، ئەودەم كۆمه‌ڵگه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
هەرکامێک لە ئێوەمانان، كاتێك له‌سه‌ر شه‌قام، یاخود له‌نێو ئۆتۆمبیل، یاخود له‌شوێنی كاركردنتاندا گوێ بۆ قسه و باسەکان بگرن، بەشێوەیەکی فراوان نموونه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینانه ده‌بیستن. هه‌موو كه‌سێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه بۆچی له‌و بارودۆخه‌دایه و خه‌ڵكیش چۆن بتوانن بارودۆخی خۆیان چاکبکه‌ن، شتێكی له‌هه‌گبه‌دایه. خودی ئەمانەش بە کۆمەڵێک دید و تێڕوانین دادەنرێن و به‌شێك له‌تیۆرگه‌له‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه فۆرمه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاتانه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه خاوه‌نی هیچ تیۆرێك نین، مه‌به‌ستیانه بڵێن هێشتا دید و تێڕوانینه‌كانی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه. ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه ده‌خوازن كۆمه‌ڵگه بگۆڕن، جێگەی مەترسییه، چونكه ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌كان هه‌میشه زه‌ینی ئێمه به‌و مه‌به‌ستانه پڕ دەکەن كه لەناواخنیاندا دەربارەی ئەو نەنگی و شەرمەزاریانە دەدوێن كۆمه‌ڵگه‌یان نوقمی خۆیان کردووە. ئه‌وان، هیوای ئه‌وه ده‌خوازن هه‌موو ئه‌وه‌ی لەو سەرچاوانەوە ده‌بیستین، بەبێ دیقەت و تێڕامان له كڕۆكه‌كه‌ی، قبووڵی نه‌كه‌ین.
به‌ڵام ئێمه له پێناو گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌دا ناتوانین به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر جووڵە بکەین و بزاوت بنوێنین. مەگەر ئەوەی بتوانین لە میانی ئەو قسە و باسانەدا پەی بە هەڵە و شتە نادروستەکان ببەین. نموونه‌ی ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار ١٥٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نیشان دراوه، كاتێك له (١٨٣٠)ـەکان و (١٨٤٠)ـەکاندا به هۆی فراوانبوونی بازنه‌ی پیشه‌سازییه‌كان له ناوچه‌ی باكووری ڕۆژئاوای بەریتانیادا، سه‌دان‌هه‌زار پیاو و ژن و منداڵ بۆ كاركردن له پێناوی بڕه هه‌قده‌ستێكی زۆر هیچدا خۆیان بۆ ئه‌و ناوچانه كوتا. ئه‌وان ناچاربوون لەژێر باری قورسی هەلومەرجێکدا خۆیان ڕابگرن کە ئەوپەری ژیانێکی پڕ لە چەرمەسەری تیادا بەڕێوە دەچوو و بەجۆرێک بوو ڕه‌نگه به لای ئێمه‌مانانەوه باوه‌ڕپێکردنی دژوار بێت.
ئه‌وان لەچوارچێوەی ململانێکانیان له‌پێناوی باشتركردنی بارودۆخی ژیانیاندا لەڕێگەی به پشتبه‌ستن به یه‌كه‌مین ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری كرێكاران كه (یه‌كێتی كرێكارانی به‌ریتانیا) بوو، یه‌كه‌مین تێكۆشانی خۆیان ده‌ستپێكرد تا لەو ڕێگەیەوە مافه سیاسییه‌كانی كرێكاران به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش به (بزووتنه‌وه‌ی چارتی) ناو ده‌برا.
شان‌به‌شانی ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین گروپی بچووك لەلایەن خەڵكەوە دامەزرا و سه‌ری هه‌ڵدا له پێناوی سۆسیالیزمدا. هه‌ر ئه‌وكاتیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هاته ئاراوه كه تێكۆشانی كرێكاران چۆن ده‌توانێت به ئامانجی خۆی بگات. هه‌ندێک كه‌س ده‌یانوت كە ده‌بێت بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە فه‌رمانڕه‌وایانی كۆمه‌ڵگه هانبدرێن تاکو لەو ڕێگەیەوە بتوانرێت بارودۆخ بگۆڕدرێت، به‌و پێیه‌ی كه (هێزی ئاكاری) دەتوانێت گرەنتی تێكۆشانێکی جه‌ماوه‌ری بکات و ئه‌و سوودانه‌شی لێ بەدیبێت کە لە قازانجی کرێکاراندایە و لەدابەشکردنیدا بەهرەمەند دەبن.
ئه‌وه بوو له‌و میانەدا سه‌دان‌هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ڕێكخران و هه‌وڵی خۆیان ته‌رخان كرد بۆ ئەوەی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ست بە تێکۆشان بكه‌ن. به‌ڵام دواجار شكستیان خوارد و نا‌ئومێد بوون.
خه‌ڵكانێكی تریش هه‌بوون نیازی خۆیان به‌كرده‌وه نواندنی (هێزی فیزیكی) دیاری ده‌كرد. به‌ڵام پێیان وابوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌توانایدایه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئەو گروپ و دەستانە بچووکانەدا بگاتە ئەنجام کە نەخشە و پلانیان هەیە. هەرچەندە ئه‌وانیش توانییان ده‌یان‌هه‌زار كرێكار بۆ مه‌یدانی ململانێکردن ڕێنوێنی بكه‌ن، بەڵام لە دواباردا کۆششەکەیان به‌شكست و به‌زین كۆتایی هات.
كه‌سانێكی تریش هه‌بوون پێیانوابوو كرێكاران ده‌توانن به ده‌ستپێشخه‌ریه ئابوورییه‌كان بگه‌نه ئامانجه‌كانیان، بەبێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و سوپادا ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه. قسه و باسی ئه‌وانیش لەلای جەماوەر كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
*
ساڵی ١٨٤٢ـی زایینی یه‌كه‌مین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی باكووری بەریتانیادا به‌به‌شداری ده‌یان هه‌زار كرێكار سەریهەڵدا. ئه‌وان چوار هه‌فته به‌رگریان كرد، به‌ڵام به‌هۆی برسێتی و ناكامییه‌وه له‌دواجاردا ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. له‌دوا دواییه‌كانی كۆتایی یه‌كه‌مین قۆناغی ململانێی كرێكاراندا كه له‌گه‌ڵ شكستدا ڕووبه‌ڕوو بۆوه؛ ساڵی ١٨٤٨ـی زایینی (كارل ماركس و فریدریك ئه‌نگلس) وه‌ك دوو سۆسیالیستخوازی ئه‌ڵمانی، ئه‌ندێشه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا له‌ژێر ناوی (مانیڤێستی كۆمۆنیزم) به شێوه‌یه‌كی هه‌مەلایه‌نه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌ندێشه و بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وان به‌فیڕۆ نه‌چوو، چونکە توانییان بناغه‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیار فەراهەم بکەن كه تێكۆشانی كرێكاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا خستبوونیه ڕوو. ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه ئه‌وان به‌رچاویان خستن، تا ئه‌مڕۆكه هه‌روا له‌گۆڕێدان و له به‌رچاون.
ده‌ربڕینی ئه‌و قسه‌یه‌ی كه گوایه ئه‌و چه‌مكانه، (150) ساڵ له‌مه‌وپێش خراونه‌ته ڕوو و ئیتر بابه‌تیانه نین (وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێک كه‌س ده‌یڵێن) شتێکی بێمانایه. له ڕاستیدا ته‌واوی تێڕوانینه‌كانی (ماركس و ئه‌نگلس) سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگه هێشتا ڕاستی ده‌سه‌لمێنن. به ته‌واوی هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی (چارتیسم) په‌نای بۆ (هێزی ئاكاری) و (هێزی فیزیكی) ده‌برد، ئه‌مڕۆش دیسان سۆسیالیسته‌كان سه‌باره‌ت به(ڕێگەی ڕاپه‌ڕین) یاخود (ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی) قسه‌وباس ده‌كه‌ن.
هێشتا له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه باوه‌ڕیان به ڕاپه‌ڕین هه‌یه قسه‌وباس سه‌باره‌ت به دژایەتیکردنی (توندڕەوی) به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ساڵی ١٨٤٨ زیندووێتی خۆی پاراستووه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. (ماركس) و هاوكاره‌كانی له‌یه‌كه‌مین ئه‌و چه‌شنه كه‌سانه نه‌بوون كه تێكۆشاون خه‌وشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕاڤه بكه‌ن و شیبكه‌نه‌وه. له‌وكاته‌ی كه ئه‌وان قه‌ڵه‌میان گرته ده‌ست، داهێنانه نوێیه‌كان له كارگه‌كاندا، توانیبوویان ئاستی به‌رهه‌م و سامان بگەیێننە سه‌د ئه‌وه‌نده زیاتر له جاران، لەکاتێکدا وه‌چه‌كانی ڕابردوو به خه‌ونیش ئه‌وه‌یان نه‌بینیبوو. بۆ یه‌كه‌م جار واده‌رده‌كه‌وت كه مرۆڤایه‌تی بۆ به‌رگریكردن له خۆی لە هەمبەر به‌ڵا و كاره‌ساته سروشتیه‌كاندا، هۆكارگه‌لێكی وای به‌ده‌ست هێنابێت، نه‌بوونیان له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا وه‌ك نه‌گبه‌تی و كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ لێی ڕوانراوە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، ئەو بەرەوپێشچوونە واتای باشتربوونی ژیانی زۆرینەی خەڵکی نەدەگەیاند، بەڵکو بە تەواوی پێچەوانە کەوتبۆوە. ئەو ژن و پیاو و منداڵانەی لە کارگە تازەکاندا کاریان دەکرد، ژیانیان چەندینجار لە ژیانی باپیرەگەورەکانیان خراپیتری لێهاتبوو کە بەسەر زەوییەکی ڕەق و وشکەوە زەحمەتیان دەکێشا. هەقدەستیان کەمێک لەوە زیاتر بوو کە بە نەدار و زەبوونەکان دەدرا. لە کاتی بێکارییشدا لەوە بێبەهاتر دەبوو. ئەوا لەناو گەڕەکە پیسە هەژارنیشەکاندا ژیانیان بەسەر دەبرد کە هیچ دامەزراوەیەکی تەندروستی تیادا نەبوو. لەبەرانبەر هەر چەشنە نەخۆشییەکی باوی ترسناکیشدا دەستەوەستان بوون.
پێشكه‌وتنی شارستانییه‌ت له‌جێی ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان به‌دی هبێنێت، ڕۆژگارێكی ڕه‌شتری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. ئه‌وه ته‌نها (ماركس و ئه‌نگلس) نه‌بوون به‌و واقیعه‌یان زانیبوو، به‌ڵكو ئه‌و دیارده‌یه له‌بەرچاوی زۆر له شاعیر و فه‌یله‌سوفه‌كانیش شاراوه نه‌بوو. وەک شاعیرانی به‌ریتانیا (بلیك و چیلی) و شاعیرانی فەرەنسا (فوریه و پرودون) و فه‌یله‌سوفانی ئه‌ڵمانیا (هیگل و فیورباخ).
(هیگل و فیورباخ) زاراوه‌ی (له‌خۆنامۆیی) یان به‌و دۆخه ناشادمانییه به‌خشیبوو كه مرۆڤه‌كان خۆیان تیادا دۆزیبۆوه. (هەڵبتە لەئێستاشدا زۆرجار ئه‌و زاراوه‌یه ده‌بیسین). مه‌به‌ستی ئه‌وان له (له‌خۆنامۆیی) ئه‌وه‌بوو كه ژنان و پیاوان هەمیشە درکیان بەوەکردبوو لەژێر هه‌ژموونی ئه‌و شتانه دان كه له ڕابردوودا خۆیان سه‌رچاوه‌ی دروستکردنیان بوون (لە کارگەکاندا).
چه‌نده كۆمه‌ڵگه زۆرتر بەرەوپێش بچێت، خه‌ڵكیش به‌دبه‌ختتر و (له‌خۆبێگانه) تر ده‌رده‌چێت. (ماركس) له نووسینه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا چه‌مكی (له‌خۆنامۆیی)ـی بەکاربرد و به‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌دا گشتاندنی بۆ كرد كه سامانی كۆمه‌ڵگه‌یان به‌رهه‌م دەهێنا. (كرێكار، چه‌نده زۆرتر به‌رهه‌م بهێنێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ڕووی چه‌ندێتیه‌وه زۆرتر ببێت، بۆ خۆی هه‌ژارتر ده‌رده‌چێت.)
*
زیادبوونی به‌های دنیایی شته‌كان ڕایه‌ڵه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌های مرۆڤەکانەوە هەیە لەجیهاندا. ئه‌و شته‌ی كه له‌كاره‌وه به‌دی دێت، واتا به‌رهه‌می كار، به‌چه‌شنی شتێكی بێگانه و توانستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رهه‌مهێن خۆی ده‌رده‌خات. لەو سەروەختەدا په‌سه‌ندترین ڕوونكردنه‌وه‌كان لەلای خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به خه‌وش و كه‌موكووڕییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، ئەوانە بوون کە پەیوەست کرابوون بە فۆرم و پرەنسیپە ئایینییەکانەوە.
ده‌وترا ئەو ڕۆژگارە ڕه‌شەی کە خەڵكی گیرۆ دەکردووە، لە بەرەنجامی ئەوەوەیە کە خەڵکی ناتوانن ئەوە جێبەجێ بکەن خودا فەرمانی پێ کردووە. ئه‌گه‌ر هه‌مووان خۆیان له گوناه بپارێزن، هه‌موو شتێك به‌سه‌ر سكه‌ی ڕاستی خۆیدا ده‌ڕوات. ئه‌مڕۆش تێڕوانینێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه ده‌بیسترێت، ئه‌گه‌رچی وا ده‌نوێنرێت گوایه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئایینه‌وه نییه، ئه‌وه‌تا ده‌وترێت: (ئه‌گه‌ر بخوازن كۆمه‌ڵگه بگۆڕن، ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆتان بگۆڕن.)
ئه‌گه‌ر ژنان و پیاوان كه‌سێتی خۆیان له (خۆپه‌رستی) و (مادده‌په‌رستی) و (گومان و دوودڵی) ڕزگار بكه‌ن، ئیدی كۆمه‌ڵگه خۆبه‌خۆ به‌ره‌و باشی ده‌چێت. ڕوانینێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه قسه له‌باره‌ی گۆڕینێكی به‌و هێنده ته‌واوه‌تییه ناكات، به‌ڵكو باس له گۆڕینی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی گرنگ ده‌كات، ئه‌وانیش ئەو کەسانەن کە لە كۆمه‌ڵگه‌دا خاوه‌نی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتن. واتا ده‌بێت بۆ ئه‌وه خه‌بات بكرێت كه‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ساماندار بهێنرێنه‌وه سه‌ر ئه‌قڵی خۆیان (به گوێره‌ی ئه‌و خواسته‌ی کە زۆرینه داوای دەکات.)
یه‌كێك له سۆسیالیستخوازه بەراییەكانی بەریتانیا بە ناوی (ڕۆبرت ئون) بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشا تا خاوه‌ن كارگه‌كان ڕازی بكات له‌گه‌ڵ كرێكاره بنده‌ستیه‌كانیاندا میهره‌بان و نه‌رمونیان بن. خودی ئه‌و ئامانجه‌ش له ئێستادا هه‌روا له‌نێوان ڕابه‌ڕانی باڵی چه‌پی كرێكاراندا له‌ئارادایه.
سه‌رنج بده، چۆن ئه‌وانه سته‌مكاری خاوه‌نكاره‌كانیان به (هه‌ڵه) یه‌ك داده‌نا، وه‌ك بڵێی به‌تۆزه گفتوگۆكردنێك و پێدانی گفت و بەڵێنێک لەڕوانگەی پارە و سامانەوە، دەکرێت ده‌ست له‌كۆمه‌ڵگه هه‌ڵدەگرن. (ماركس) ئه‌و چه‌شنه تێڕوانینانه‌ی به (ئایدیا) یاخود (وێناكاری) یه‌ك داده‌نا. ئه‌و دژی ئه‌وانه نه‌بوو كه ئایدیایه‌كیان سه‌باره‌ت به خۆیان هه‌بوو، مادام ئه‌و جۆرە تێڕوانینانه وەک جۆرێك له (ده‌ركه‌وتنی ئایدیاكان) سەیردەکران و جیاوازبوون لەگەڵ ئەو هەلومەرجە باو و نۆرماڵەی مرۆڤەکان ژیانیان تیادا دەگوزەراند.
ئایدیاكانی خه‌ڵكی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی به‌رته‌سكیان له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و ژیانه‌دا هه‌بوو كه ده‌یانگوزه‌راند. بۆ نموونه با (خۆپه‌رستی) له‌به‌رچاو بگرین. كۆمه‌ڵگەی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ خۆپه‌رستی په‌روه‌رده ده‌كات، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌میشه بۆ تێده‌كۆشن ئەوانی دی بە گرنگ لەبەرچاو بگرن. ئه‌و كرێكاره‌ی كه بخوازێت باشترین كارێك له‌پێناوی منداڵه‌كانیدا، یاخود لەپێناوی ئه‌وانی تردا ئه‌نجام بدات، یاخود شتێكی زۆرتر له‌وه‌ی به‌ڵێنی له‌سه‌ر دراوه وەک بەخێوکەرێک ببەخشێت، ته‌نیا ڕێگەیه‌ك له‌و میانه‌دا په‌ی پێده‌كات ئه‌وه‌یه بەردەوام له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ململانێ بكات تاكارێکی باشتر و زێده‌كارێكی به‌رچاوتر به‌ده‌ستبخات و ببێته یه‌كه‌مین كه‌سێك كه له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هه‌قده‌ستی زیاده‌دا وه‌ستابێت.
له کۆمەڵگە ئاوادا ناتوانرێت به‌ته‌نها به‌گۆڕینی (خۆپه‌رستی) یاخود (خۆویستی) له بیر و زەینی كه‌سه‌كه‌كاندا، چه‌مكی ڕزگاری فۆرمەلە بکرێت. ته‌نانه‌ت قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی گۆڕینی بیر و ئه‌ندێشه‌ی (خاوه‌نكاره‌كان)ـه‌وه، زیاتر ده‌چێته خانه‌ی كۆمیدیاوه.
با وای دابنێین ئێوه‌مانان لەوەدا سەرکەوتووبوون کە بتوانن لەڕێگەی ئایدیاكانی سۆسیالیزمه‌وه خاوه‌نكارێكی گه‌وره ناچار بکەن دەست هەڵبگرێت لە بەکارهێنانی کرێکارەکانی ژێردەستی خۆی. به‌ره‌نجامی لۆژێكی بزاوتێکی لەو شێوەیە بریتی ده‌بێت لە زەرەرمەندبوونی ئه‌و خاوه‌نكاره له به‌رامبه‌ر خاوه‌نكاره‌كانی تردا و زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه دوور بخرێته‌وه و بە‌لاوە بنرێت.
ته‌نانه‌ت به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌شه‌وه كه بەسەر کۆمەڵگەوە فه‌رمانڕه‌وایەتی ده‌كه‌ن، ئه‌وه خودی (ئایدیاکان) نین گرنگیان هەیە، به‌ڵكو بونیادی ئه‌و كۆمه‌ڵگەیە گرنگە کە ئه‌و چەشنە ئایدیایانه تیایدا دەبنە جێ باوەڕی خەڵکی و قبوڵ دەکرێن.
با به‌شێوه‌یه‌كی تر مەسەلەکە بخه‌ینه ڕوو:
ئه‌گه‌ر ئایدیاكان ئه‌و شتانه بن كه‌كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕن، با بڕوانین ئه‌و ئایدیایانه له كوێوه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن؟ ئێمه له‌نێو جۆرێكی دیاریكراو له كۆمه‌ڵگه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین كه تیایدا ئه‌و ئایدیایانه له‌ڕێگەی چاپه‌مه‌نییەکان، ته‌له‌فزیۆن و مۆراڵە په‌روه‌ردەییەکان و سەرچاوەگەلێکی ترەوە ده‌گوێزرێنه‌وه و ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
كه‌واته كه‌سانێك چۆن توانیویانه ئایدیاگه‌لێكی ته‌واو له‌وه جیاواز فۆرمه‌له بكه‌ن، لە کاتێکدا تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ ئایدیا فه‌رمییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌کەماندا پێكدژ هاتۆته‌وه.
بۆ نموونه ناتوانرێت به به‌ڵگه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ (دژه ئایینی) ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه لەبەرچی (بەشێک لە) خه‌ڵكی، ئه‌مڕۆکە زۆر كه‌متر له (١٠٠) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستی ئاییندارییان هه‌یه؟
بەهەمان شێوە، ئه‌گه‌ر بتانەوێت كاریگه‌ری (پیاوه مه‌زنه‌كان) ڕوونبكه‌نه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه ده‌ربخه‌ن لەبەرچی تێكڕای خه‌ڵكی حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن په‌یڕه‌وییان لێ بكه‌ن؟
ئه‌و قسه ڕاست نییه كه ده‌وترێت گوایه (ناپلیۆن) یاخود (لینین) مێژوویان گۆڕیوه، به‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ملیۆنان كه‌س مه‌یلیان له‌وه بووه هه‌رچییه‌كی ئه‌وان پێشنیاری بكه‌ن، بیکەن؟
پێویستە ئه‌وه بزانرێت كه‌ئه‌وان خه‌ڵكیان نه‌خستۆتە ژێر هیپۆتیزمه‌وه. جار هه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا له پنتێكی دیاریكراودا (ڕابه‌ره‌كان) هه‌ست بەوە دەکه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێشنیاریان كردووه به ڕاست و دروست دێته به‌رچاو.
ته‌نها ئه‌و كاتانه ده‌كرێت له‌وه تێبگه‌ین كه چۆن ئایدیاكان مێژوویان گۆڕیوه، كه بزانین ئه‌و ئه‌ندێشه و بیركردنه‌وانه له كوێوه دێن و بۆچی خه‌ڵكی قبووڵیان ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه پێویستە له‌و دیوی ئایدیاكان بڕوانین. واتا له‌و هه‌لومه‌رجه ماددیانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه بڕوانین كه‌تیایدا ئه‌و ئایدیا ناوبراوانه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو (ماركس) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌كرده‌وه و ده‌یوت: “ئه‌وه ئاگاهی نییه بوونی كۆمه‌ڵگه دیاری ده‌كات، به‌ڵكو بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاگاهی دیاری ده‌كات.”
تێبینی: لە میانی وەرگێڕانی دەقەکەدا بۆ سەر زمانی کوردی، بە پەسەندم زانی چەند وشە و دەربڕینێک بە شێوەیەیەکی باشتر و جیاوازتر لەوەی هەبوو، دابڕێژمەوە و بەکاری بهێنم (و. کوردی)
سه‌رچاوه: مجلە راه أینده، سال ( 1)، شماره (1)، شهریور 1385
ترجمه: پرویز بابایی

