شۆڕش عزیز سورمێ
سەرۆکایەتی ناتۆ بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی ناتۆ کۆدەبنەوە. هەڵبژاردنی ئەنقەرە، کە بۆ دووەمجار لە دوای ئەستەنبوڵ لە ساڵی 2004دا میوانداری لووتکەکە دەکات، نیشانەیەکە لە تێکەڵبوونی ئەورووپییەکان لەسەر پشتیوانی لە کیێڤ و گەشەسەندنی ناوەندییەتی لایەنی باشووری ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانییەکە. بۆ ئیتاڵیا، لووتکەکە لە نالەبارترین ساتدا دێت. شیکاری لەلایەن ژەنەڕاڵ ئیڤان کاروسۆ، ڕاوێژکاری سەربازی وەزارەتی بەرگری و ئاسایش ئیتاڵیا مارک ڕوت سکرتێری ناتۆ ڕاپۆرتێکی وردی هەڵبژاردووە بۆ لووتکەکە:
قسە لە پابەندبوونەکان ناکات—ئەوانەی لە ساڵی 2025 لە لاهای دراون—بەڵکوو لەبارەی جێبەجێکردنیان قسە دەکات. سکرتێری گشتی فەلسەفەی خۆی چڕکردۆتەوە بۆ دەستەواژەیەک کە قەدەرە بەرگەی بگرێت: پوتین لە بەڵێنەکان ناترسێت، ترسی جێبەجێکردنی هەیە. لە پشت ئەم فۆرمولەیەوە ڕاستییەکی کۆنکرێتی هەیە کە ناتۆ پیشان دەدات: هاوپەیمانانی ئەوروپی و کەنەدا لە ساڵی 2016ەوە زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلار لە بواری بەرگریدا خەرج کردووە، کە تەنها لە ساڵی 2025دا 20% زیادی کردووە. بە گوتەی ڕوت، هاوپەیمانان پلانی وەبەرهێنانی زیادە لە ئەنقەرە دەخەنە ڕوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی 5% تا ساڵی 2035 کە لە لاهای لەسەر ڕێککەوتن کراوە.
کێشەکە لەوەدایە کە لە پشت ئەو گرافە (زێڕین و سوورانە)وەک سەرچاوەیەکی نزیک لە سکرتێری گشتی باسیکردووە ـ کە ڕوت بۆ دڵنیاکردنەوەی ترەمپ هێناویەتییە واشنتۆن، واقیعێکی ناخۆشتر هەیە.
لە 18ی حوزەیران، لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە برۆکسل، پیت هێگسێت هاوپەیمانەکانی ئەورووپا بە (شەرمەزارکەر) ناوبرد بەهۆی دواخستنی ئامانجەکانی خەرجکردن. هێگسێت پێداچوونەوەی شەش مانگی لەسەر هەڵوێستی هێزی ئەمریکا لە ئەوروپا ڕاگەیاند، بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارییەکانی داهاتووی ئەمریکا لەسەر ئامانجەکانی خەرجکردنی هاوپەیمانان مەرجدار کرد. پێش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، ڕوت ژوورێکی بێدەنگ بەڕێوەبرد، کە بەهای زیاتر لە هەزار بەیاننامەی ڕۆژنامەوانییە: ئەوە نیشان دەدات کە ناتۆی (٣.٠) ـ چوارچێوەی تیۆرییەکە کە تێیدا ئەوروپا دەبێتە وەڵامدەرەوەی یەکەم بۆ ئاسایشی خۆی لە کاتێکدا واشنتۆن یەدەگی خۆڕاگری درێژخایەن و بەهێزکردنی هەڵبژێردراوی هەیە ـ مەشقێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو سیاسەتێکە کە پێشتر لە شوێنی خۆیدایە.
کشانەوەی 5000 سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا لە مانگی ئایاردا، کە بە شێوەیەکی کاریگەر تۆڵەسەندنەوەیەکی سزابەخشە لە مێرز، و قسەکانی وەزیری دەرەوە ڕوبیو ـ کە دەڵێت (لە کۆتاییدا هێزی ئەمریکی کەمتر دەبێت لە ئەوروپا لەوەی کە لە مێژوودا هەبووە) ـ پشتڕاستی دەکەنەوە کە جیابوونەوە هەڕەشەیەکی داهاتوو نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامە. ئەم گۆڕانکارییانە لە بنەمای دوولایەنە دەجووڵێن، نەک بەکۆمەڵ: هێزی زیاتر بۆ پۆڵەندا (چوونکە هاوپەیمانێکی باشە)، کەمتر بۆ ئەڵمانیا (چوونکە ئەوە نییە)، بەپێی لۆژیکی کەسایەتی ترەمپ کە لەگەڵ بناغەی مادەی پێنجەمدا بەریەککەوتووە.
مەترسییەکان بۆ ئەورووپا
مەترسییەکە لە کەمکردنەوەی تسەربازەکان نییە، بەلکوو لە پێشبینینەکردنی هێزەکانیەتی: هاوپەیمانییەک کە لە ڕێگەی یارمەتییە دوولایەنانە کاردەکات کە سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بنەمای هاوسۆزی ساتەوەختە پێیان دراوە یان دەکێشرێنەوە، ئەو پێشبینییە ستراتیژییە لەدەست دەدات، کە بەهای زیادکراوی خۆڕاگری بەکۆمەڵە.
لە ٢٥ی ئایاردا، ڕوت پێشنیاری کرد کە 0.25%ی بەرهەمی ناوخۆیی وەک هاوکاری سەربازی ڕاستەوخۆ بۆ کیێڤ تەرخان بکرێت. ئەم پێشنیازە لەلایەن شانشینی یەکگرتوو، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و کەنەدا ڕەتکرایەوە، لەکاتێکدا حەوت دەوڵەت پشتگیریان لێکرد، لەوانە ئەڵمانیا، دەوڵەتانی باڵتیک و سکاندیناڤیا. ڕوت خۆی دان بەوەدا دەنێت کە پێشنیارەکە (وەک خۆی کارناکات)، بەڵێنی چارەسەرێکی بەدیل دەدات. ئەم درزەیە تەنها تەکنیکی نییە: دوو دیدگای جیاواز بەپەلەی ستراتیژی ڕەنگدەداتەوە—دیدگای وڵاتانی هێڵی پێشەوەی ڕووسیا و دیدگای وڵاتانی دەریای ناوەڕاست کە زیاتر لە بەرەکانی دیکەدا ئاشکرا بوون (کۆچکردن، ساحل، لیبیا). زەحمەتە بە خەیاڵتدا بێت ئەنقەرە درزەکە چارەسەر بکات؛ ئەگەری زیاترە لە فۆرمولەی سازشدا بەستووی بکات.
لە ڕاستییەدا، پەیوەندییە دوولایەنەکان بە تورکیا گرنگترن. ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە کە دەتوانرێت ئۆفەرێکی بەرچاو بۆ ئەردۆغان پێشکەش بکرێت، لەوانەش تێکەڵکردنی تورکیا بە پرۆگرامی F 35 و—لە هەمووی گرنگتر—بزوێنەری F110ی جەنەراڵ ئێلیکتریک کە بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەکاردەهێنرێت. ئەمە پشتبەستنی تورکیا بە دابینکەرانی بیانی بۆ فڕۆکەی نەوەی پێنجەم کەم دەکاتەوە. ئەم پاداشتە لە ڕووی یاساییەوە هێڵی خۆی هەیە، بەڵام ئاراستەکەی ڕوونە: دڵسۆزی تورکیا لە قەیرانی ئێراندا—ئەردۆغان لە داوای ڕاستەوخۆی ترەمپ دوورکەوتووەتەوە لە ململانێکان—بە ئیمتیازێکی ستراتیژیی سەربازی-پیشەسازی.

