رۆژنامەی ھەولێر

باوک و کوڕێک خنکان

ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دڵتەزێن لە سنووری قەزای چۆمان تۆمار کرا، تێیدا باوک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاوی کشتوکاڵیدا خنکان.

​ڕووداوەکە لە گوندی بێولێی سەر بە ناحیەی سمێلان ڕووی داوە، تێیدا هەریەکە لە ئەیوب کاروان عزیز و کوڕەکەی بە ناوی کاروان عەزیز گیانیان لەدەست داوە.

​لایەپەیوەندیدارەکان و لایەنە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی کارەساتەکە دەستی پێ کردووە.