رۆژنامەی ھەولێر

گرنگی ڕۆلی دایکان لە بەکلتوورکردنی پاراستنی ژینگە

ڕۆلی دایكان لە بەكلتوركردنی پاراستنی ژینگە بۆ نەوەی داهاتو زۆر گرنگ و كاریگەرە. پەروەردەكردنی منداڵ یەكێكە لە گرنگترین ئەركەكانی دایك، چونكە دایك مامۆستایەكی گەورەو میهرەبانە كاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پێشكەوتنی ڕۆحی، دەروونی و كۆمەڵایەتی منداڵ. لەڕووی فێركردن بە تابیەت هۆشیاری پەروەردە یەكەم جار لەماڵەوە دەست پێدەكات ئەوجا باخچەی ساویان و قوتابخانە پەروەردەی ماڵ بناغەی دورست بوونی هەموو مرۆڤێكە، بۆیە گرنگە دایك ئاگاداربیت لە پەروەردەكردنی منداڵدا پەروەردەیەك بێت پربێت لە ڕەفتار و كرداری جوان. كاتێك منداڵ دەبینێت دایكەكەی خۆی ژینگە دەپارێزێت، ئەوا بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ هەمان ڕەفتار دەكاتەەوە، بۆیە پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست و پڕ لە خۆشەویستی و ڕێز لەگەڵ منداڵەكانیاندا دروست بكەن. كاریگەری دایك لە داڕشتنی كولتوری منداڵەكان تا ئەو جێگایەی پێویستە كە مرۆڤێكی تەواو تەندروست بۆكۆمەڵگە بەرهەم دێت، چونكە دایك زۆربەی كاتەكانی لەگەڵ مندالەكانی بەسەردەبات وپێكەوەن و منداڵان لە ژێر كاریگەرییاندان. دایك بیرۆكە و پەروەردەو زانستە، دایكی باش نەوەیەكی باش بەرهەم دێنیت بەتایبەت فێڕكردنی خۆشەویستی ژینگە و خاك لە ڕووی پاراستن و گرنگیدان بە ژینگەكە نیعمەتێكی خوداییە و هەرچی لە نێو ئەم چوارچێوەیەدا فەراهەم كراوە بۆ خزمەتی مرۆڤ دروست كراوە. ساڵ لە دوای ساڵیش بە هۆی پێشكەوتنی زانست و تەكنەلۆژیای سەردەم دەسەڵاتی مرۆڤ بەسەر ژینگە زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە بگەرێینەوە بۆ پەروەردەی دایك كە بتوانیت نەوەیەكی رۆشنبیرو تەندورست ئامادە بكات تا ئەو ئەمانەتی ژینگەیە بپارێزێت و بەرامبەر نەوەی داهاتوو هەست بە بەرپرسایەتی بكات.

*بەرپرسی ڕێكخراوی وار بۆپاراستنی ژینگە