فازڵ میرانی
عێراقی ڕاستەقینە لەگەڵ عێراقی واقیعدا یەک ناگرێتەوە؛ ئەمەش کاتێک فەرمانڕەواکانی بە خراپی بەڕێوەی بەرن. کێشەی کۆن و نوێی عێراق، زەوتکردنیەتی لەلایەن ئەوانەی خێر و چاکەیان بە ناڕەوایی بۆخۆیان دەوێت و شەڕ و نەهامەتیشیان بۆ خەڵک دەوێت، کە شایانی نین. جێپەنجەی شارستانییەتی کۆنی عێراق، تێکەڵەیەکە لەو توندوتیژییەی کە تابلۆ مێژووییەکان گواستوویانەتەوە، لەگەڵ بەخشینیزانست و هونەر بە مرۆڤایەتی. ئەگەرچی مەیلی شەڕخوازی لەحوکمڕانیدا لای زۆرێک لە گەلان و دەوڵەتان کۆتایی هاتبێت، بەڵامهێشتا بێئاگایی و خراپە لە مێشکی زۆر کەسدا دەخولێتەوە و لەلایەنزۆرێکیشەوە پێڕەو دەکرێت.
لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەتایبەت لە پارتیدیموکراتی کوردستاندا، عێراق هەمیشە لە بیر و خەباتماندا ئامادەییهەبووە؛ ئامادەبوونی وەک پێویستییەک بۆ بوونی بە دەوڵەتێکیتەندروست، دامەزراوەیی و میهرەبان بەرامبەر بە هاووڵاتیان ومیوانەکانی.
لەم سۆنگەیەوە، خۆزگە ئەوانەی ئێستا فەرمانڕەوایی عێراق دەکەن،تووشی پەتای پێشوانی خۆیان نەدەبوون؛ ئەوانەی کە لەسەر ئاستیگەل، خاک و ئاسمان، زیانیان بەم نیشتمانە گەیاند. خۆزگە بیرۆکەیخۆسەپاندنیان لەژێر کاریگەریی پێشینانی نەشیاودا لە مێشکلادەبرد؛ چونکە لاساییکردنەوەی نموونەی خراپ لە حوکمڕانیدا،خۆکوژییەکی بەئەنقەستە.
ئێمەی کورد و کوردستانیانی نێو حزبەکەمان، بە هیچ شێوەیەک لەوانەناچین کە تەنیا کاتێک لەسەر کورسیی دەسەڵاتن دەبنە عێراقی؛ چونکەهەر کە دەسەڵاتیان جێهێشت، ناوی عێراق لەسەر زاریان دەسڕێتەوە ودەست دەکەن بە دژایەتیکردنی، تەنیا بۆ ئەوەی کەس لێپێچینەوەیانلەگەڵدا نەکات لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە. بەرپرسیارێتییەکەیانکردوویانە؛ ئەو بەرپرسیارێتییەی کە لە سایەیدا خۆیان وەک تەواویعێراق نیشان دەدا و وڵاتیان لە کەسایەتییە دەستکردەکانی خۆیانداکورت دەکردەوە.
ئەم جیاوازییەی نێوانمان، بۆ دوو تێڕوانینی جیاواز لەسەر شێواز وناوەڕۆکی دەوڵەت دەگەڕێتەوە. بۆ تێگەیشتن لەم واقیعە، تەنیا سەیریئەو کەسانە بکەن، کە لە عێراقدا کەمتەرخەم بوون و هیچ هەوڵێکیان بۆ باشترکردنی دەوڵەت نەدا؛چونکە ئێستا لەو وڵاتانەی کردوویانن بە نیشتمانی دووەم، بەتەواویلەگەڵ سیستەم و یاساکانیاندا گونجاون.
ئێمە تەنیا دژ بەو بیر و کارانەین کە زیان بە هەموو عێراقییەکاندەگەیەنن؛ ئەوانەی وەک غەنیمەت یان خەڵات سەیری نیشتمان دەکەن،ئەوانەی تەنیا دەزانن قسە بکەن و دەستپاکی لە کارەکانیاندا نییە، ئەوانەی برینداریان کردین،کوشتیانین، سامانی گەلەکانمانیان تاڵان کرد، یان ئەوانەی بژێویخۆیان لەسەر هێرشکردنە سەر تاوانبارانی دژ بە عێراق دابین دەکەن.هاووڵاتیبوون پەیمانێکی کۆمەڵایەتییە و حوکمڕانیش بەرپرسیارێتییە؛ئەوانەی لافی باوەڕبوون بە مێژوو لێدەدەن، با بەدوای لاپەڕەشەرەفمەندەکانیدا بگەڕێن، ئەوانەش کە باوەڕی خۆیان بە خودا وڕۆژی لێپرسینەوە نیشان دەدەن، پێویستە ئایەتەکانی بەڵێن و سزای خواییان بیر بێتەوە.
لەوەتەی خەباتی سیاسیی کورد لە عێراقدا سەری هەڵداوە، هەمیشەکارمان بۆ عێراقێک کردووە کە فەرمانڕەواکانی شایستەی بن، نەکبەپێچەوانەوە؛ چونکە عێراق لە هەر دەسەڵاتدارێک دێرینتر، مەزنتر ونەمرترە. ئێمە هێشتاش خەبات دەکەین بۆ عێراقێک کە بەهۆی توانا وشایستەییەکانیەوە ببێتە دەوڵەتێکی ڕێزلێگیراو و خاوەن پێگەیەکیڕوون؛ دەوڵەتێک کە مافی پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت، لایەنەکانییاری بە چارەنووس و ڕەوتی وڵاتێک نەکەن کە بەرگەی هیچ لەرزینێکیدیکە ناگرێت؛ دەوڵەتێک کە تێیدا بڕیاری سیاسی لەلایەن تاقمێکەوە بۆبەرژەوەندیی تایبەتی یان بە پاشکۆیەتی زەوت نەکرێت؛ دەوڵەتێک کەخەڵکەکەی کۆچ نەکەن و خۆی نەکاتە مۆڵگەی کەلوپەلی بێبایەخ؛دەوڵەتێک کە دەسەڵاتەکەی دەستپاک، بیرکراوەییەکەی ڕوون و جێگەیمتمانە بێت، نەک لەلایەن هێزگەلێکەوە قوت بدرێت کە بە دروشم گەمە بە هەستی خەڵکدەکەن و گیرفانی خۆیان لەسەر حیسابی مافی هاووڵاتیان پڕ دەکەن.
ئێمە عێراقمان خۆش دەوێت و دەمانەوێت هەموو گەلەکانی تێیدایەکسان بن، بەر لە هەموو شتێکیش فەرمانڕەوا و گەل هاوتا بن؛ ئێمەدژی هەر ستەمکارێک دەوەستینەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووداڕووبەڕووی ستەمکاران بووینەتەوە.
مافی بڵاوکردنەوی ئەم وتارە بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” پارێزراوە.

