وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی داخستنی پلاتفۆرمەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دەدات و ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقەوە لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: لە کاتی گەیشتنینووسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە یاخود هەر بابەتێکیدیکەی هاوشێوە، دوای بەدواداچوون بۆ لێکەوتە وڕەهەندەکانی ئەم خزمەتگوزارییە و وەرگرتنی بۆچوونیدامودەزگە تایبەتمەندەکان لە ڕووی یاسایی و ئەمنییەوە،بڕیاری پێویستی لەسەر دەدەین.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەش کردووە،هەر بڕیارێک لەم بارەیەوە لەژێر ڕۆشنایی یاسای وەزارەتیگواستنەوە و گەیاندن ژمارە 19ـی ساڵی 2011 دەبێت، بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و پێشکەشکردنیباشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

