رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق: نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی نەوت کرد بە ناردن و دابەشکردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتینەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بۆپشتیوانیکردن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوکاتلەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، عەلی فالح ئەلزەیدی،سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییی دا بە دابینکردنی بەشەنەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، باسم محەمەد خزر ئەلعەبادی،وەزیری نەوتی عێراق فەرمانی بە کۆمپانیای دابەشکردنیبەرهەمە نەوتییەکان کردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویستو بەپەلە، بە مەبەستی ئامادەکردن و دابینکردنی بەشەنەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.