ئەمڕۆ هەینی 2026.9.18، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی حکومی، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان، تەرمی د. کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە خاک سپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا، دوای پێشکەشکردنی چەند وتارێک کە تێیدا تیشک خرایە سەر مێژووی خەبات و تێکۆشانی نیشتمانیی، تاجەگوڵینەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، لەسەر گۆڕەکەی دانرا.

