د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی نووسەر، ڕۆژنامەنووسی کورد (میقداد شاسواری)ـی کرد.
مەبەستی بەسەرکردنەوەکە، لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی و بارودۆخی، و ڕێزگرتن بوو لە تەمەنێک لە خەباتی هزری، ئەدەبی و ڕۆژنامەوانیی میقداد شاسواری.
ناوبراو وەک یەکێک لە نووسەر و ڕووناکبیرە پێشەنگ و دیارەکان، خاوەنی چەندین بەرهەم و پەرتووکە و ساڵانێکی درێژ خزمەتێکی بەرچاوی بە ڕەوتی ڕۆشنبیری، ئەدەبی و میدیایی کوردستان کردووە.

