ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئهیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقيا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه كه له ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هاریکاریی ئەمنی و بەرگریی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، كۆنترۆڵكردنى چه‌ك له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقه‌وه، هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ كران.
لای خۆیه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی بەریتانیای کرد لە مەشق و ڕاوێژپێدانی سەربازی و ئه‌منى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوه‌كانى داعش و مەترسییەکانی تیرۆر، کردەوە.
دواتر، جێگری ئەدمیراڵ ئالگرین دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ئامادەییی بەریتانیای بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانى زياتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگيى چارەسه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

