رۆژنامەی ھەولێر

دیدارێک لەگەڵ ڕەخنەگر و نووسەری دیار مامۆستا حەیدەر عەبدولڕەحمان

شەرەفمەند بووم بە دیداری مامۆستا و نووسەر وڕەخنەگری بواری شانۆ و سینەمای دیاری کورد (حەیدەر عەبدولڕەحمان)، کە کەسایەتییەکی دیاری دونیای ئەدەب و هۆنەرە و تەمەنێکە خزمەتێکی بەرچاو بە ڕەخنە و توێژینەوەی هونەری کوردی دەکات.

لە دیدارەکەماندا، بەڕێزیان کتێبی بەنرخی خۆیان بەناوی «سەرهەڵدانی درامای کوردی: ڕەخنە و شرۆڤە» پێشکەش بە ڕۆژنامەی هەولێر كرد. ئەمە بەرهەمێکی بەپێز و گرنگە بۆ کتێبخانەی کوردی و توێژینەوەی ئەدەبی شانۆودراما.
لە دڵەوە سوپاسی ڕێز و خەمخۆری مامۆستا حەیدەر دەکەم، هیوای تەندروستییەکی باش، تەمەندرێژی و بەردەوام لە بەخشنی هونەری ئەدەبییەکانی بۆ دەخوازم. دەستی زێڕینی خۆش بێت.

هاودەنگ فارووق