ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.27، بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2 پارتی و هونەردۆستان و خانەوادە و کەسوکاری، لەشەشەمین ساڵەی ماڵئاوایی کردنیدا، لقی دوو ڕێوڕەسمی یاد و وەفایی لەسەر ئارامگەکەی بۆ پێشمەرگە و هونەرمەند خدر خۆشناو ئەنجامدا.
لە ڕێورەسمەکەدا، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لەسەر ئارمگەی هونەرمەند دانرا.
جێگەی باسە، خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە، لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو، خاوەنى چەندین گۆرانى و سرودی نیشتیمانی بوو و، هاو کات ساڵانێکیش وەک پێشمەرگە خزمەتی هەبووە، لە 27ی 8ی ساڵی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.

