وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تیان به پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر دامەزراندووە و ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری شارەوانی ئەنجامداوە.
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند: به مه‌به‌ستی بره‌ودان و خێراكردنی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 به‌ردی بناغه‌كەی دانا و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له دیوانی وه‌زاره‌ت، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ئەنجام دا.
هەروەها رایگەیاند: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تازه‌یە بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاره‌كان دامه‌زراوه و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماسته‌رپلانه ده‌كات كه بۆ پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر دانراوه.
پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و جوانتركردنی شاری هه‌ولێر كه ئه‌م پشتێنە سەوزاییه وەكو بازنەیه‌ك بە دەوری شاری هەولێر دەسووڕێتەوە و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كەشوهەوای سنووره‌كه دەبێت.

