رۆژنامەی ھەولێر

ڕەواندز بەرەو وەرچەرخانێکی گەورەی گەشتیاری هەنگاو دەنێت

سەرەڕای هەموو ئاستەنگە دارایی و ئابوورییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنگیدان بە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمەش وا دەکات سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکان ببەخشێت، کە دەبێتە هۆی گەشەی گەشتیاری و ئابووری.

لە چوارچێوەی گرنگیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كەرتی گەشتیاری و هەوڵدان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، پرۆژەی كۆرنیشی كاولۆكان و چەند پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە رواندز دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە بە تەواوبوونی ئەم ماستەرپلانە كەرتی گەشتیاری ناوچەكە دەچێتە قۆناخێكی نوێوە.
قایمقامی قەزای رواندز، لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: لە چوارچێوەی ماستەرپلانی گەشتیاری كە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەزامەندی لەسەر دراوە و لە چەند ناوچەیەك پرۆژەكە چووەتە قۆناخی جێبەجێكردنەوە، پرۆژەی كۆرنیشی كاولۆكان لە سنووری رواندز وەك تەواوكەری ماستەرپلانی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت.
وەک لە پلانی پڕۆژەکەدا هاتووە؛ لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا دەست بە دروستکردنی پێنج پۆندی هاوشێوە بە درێژایی 4 کیلۆمەتری ڕووبارەکە کراوە، هاوکات پرۆژەکە سەوزکردن، کافتریا و خواردنگە لەخۆ دەگرێ.
گلدانەوەی ئاو کە یەکێک دەبێ لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە، پلانێکی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵی، زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و بەهێزکردنی سامانی ماسی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی پرۆژەکەوە، پرۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی کاولۆکان، بەشێکە لە ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا دەست بە دروستکردنی پێنج پۆندی هاوشێوە بە درێژایی 4 کیلۆمەتری ڕووبارەکە کراوە، هاوکات پرۆژەکە سەوزکردن، کافتریا و خواردنگە لەخۆ دەگرێ.
گلدانەوەی ئاو کە یەکێک دەبێ لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە، پلانێکی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵی، زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و بەهێزکردنی سامانی ماسی.
هاوکات ئەو پرۆژە گرنگە دەیان دەرفەتی کاری بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە ڕەخساندووە.
سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنگیدان بە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمەش وا دەکات سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکان ببەخشێت، کە دەبێتە هۆی گەشەی گەشتیاری و ئابووری.
هاوکات ئەو پرۆژە گرنگە دەیان دەرفەتی کاری بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە ڕەخساندووە. لە سنووری رواندز چەند ناوچەیەكی گەشتیاری دەكەونە ناو ماستەرپلانی گەشتیارییەوە و ئێستا دیزاینی سەرجەمیان تەواوكراوە و كار لەسەر جێبەجێكردنیان دەكرێت.
بە تەواوبوونی ماستەرپلانی گەشتیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كەرتی گەشتیاری ناوچەكە و بە تایبەت رواندز دەچێتە قۆناخێكی نوێ و دەبێتە هۆی راكێشانی هەزاران گەشتیار لە هەر چوار وەرزی ساڵدا.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زۆر جەخت لەسەر بەهەمەجۆركردنی پرۆژەكان دەكاتەوە و گرنگی تەواو بە كەرتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەدات.
ماستەرپلانی گەشتیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرۆژەیەكی ستراتیژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بە هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆ و كۆمپانیا بیانییەكان جێبەجێ دەكرێت. ئامانجی سەرەكی پلانەكە گۆڕینی ناوچەكەیە بۆ ناوەندێكی گەشتیاری جیهانی و پارێزگاریكردن لە ژینگەی ناوچەكە، بە گوێرەی ماستەرپلانەكە، پرۆژەكان سنووری قەزاكانی سۆران، چۆمان، ڕواندز و چەند ناوچەیەكی دیكە دەگرێتەوە .