رۆژنامەی ھەولێر

گەیاندنی خزمەتگوزاری شەقام بۆ ناوچەی پیشەسازی باشوور

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/١٧ ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەری شارەوانیی پێنج و سەرپەشتیار و بە ئامادەبوونی ئەندازیارانی سەرپەشتیاری پڕۆژه،” پڕۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی لە ناوچەی پیشەسازی باشوور بەسەرکردەوە .

پڕۆژەکە لە قۆناغی دووەمدایە، بە گوژمەی (١٦٤٠٠٠٫٠٠٠) تەنها سەد و شەست و چوار ملیۆن دینار لەسەر داهاتی ١٥٪ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، کە تێیدا (١٤٥٠٠)م٢ کاری قیڕتاوکردنی شەقام جێبەجێ دەکرێت .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر