زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەین كە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەو دیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆك وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.
هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و موشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.
بارەگای بارزانی
17ی ئابی 2026

