رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کرێکاران دا

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی ماندووترین چینی کۆمەڵگە دەدات، ئەویش وەکو پاداشتێک بۆ ماندووبوونی ئەوان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەبێتە ٥٠٠ ھەزار دینار.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی کرێکاران دەکات لە ڕێگەی دابینکردنی مافەکانیان، باشترکردنی ژینگەی کار و بەرزکردنەوەی ئاستی گوزەرانیان. زۆرجار سەرۆکی حکوومەت بەتایبەتی لە ڕۆژی جیھانیی کرێکاران دا، پابەندبوونی تەواوی حکوومەتی بۆ بەرگریکردن لە مافی کرێکاران و ڕێگریکردن لە ھەر ستەم و چەوساندنەوەیەک دووپاتکردۆتەوە
ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار کراون، بەشێک لە بەرپرسانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە لە ڕێگەی ڕۆژنامەی “ھەولێر” دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن، کە لەو کابینەیەدا کاری زۆر باش کراوە، ئەو پارەی دەدرایە خانەنشینان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی زیاد کرا بۆ دوو ھێندە، بۆیە داوا لە کرێکاران دەکەین خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی لەو بڕیارە سوودمەند بن.
کرێکارانیش پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن و دەستخۆشیش لە سەرۆکی حکوومەت دەکەن کە ھەر بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت بە بێ یەک و دوو دەدات.