رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر…. ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسا بەرز ڕادەگرێت

ئەمشەو سێشەممە 14ـی تەممووزی 2026، بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، نوێنەرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیران، بەرپرسانی باڵای حکومی، فەرماندە سەربازییەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.