رۆژنامەی ھەولێر

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و ڕاده‌ستكردنی 358 كیلۆگرام زێڕی گه‌نده‌ڵكاران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 358 كیلۆگرام زێڕی گه‌نده‌ڵكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لەنێوان بەڕێزان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا هەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کار بکەن.

راشیگه‌یاند: لە ماوەی ڕابردووشدا، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردوولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرامبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەر و دەستگیربکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: لەم چوارچێوەیەدا و لە دوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەردا گیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە دريژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا