پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە قۆناغێکی باشی تەواو کراوە و بڕیار وایە ساڵی داهاتوو پرۆژەکە تەواو بکرێت، لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە 480 هەزار کەس سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ شەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بەردەوامە و نزیکەی ٪40ـی پرۆژەکە تەواو بووە و بۆ ئەم پرۆژەیەش حکوومەتی هەرێمی بڕی 194 ملیارد و 500 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.
ئەو پرۆژەیە ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری، توانای به‌رهه‌مهێنانی 3 هەزار و 400 مه‌ترسێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت و گرفتی كەم ئاوی لە سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری چارەسەر دەكات.
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری و لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.

