رۆژنامەی ھەولێر

لە دەڤەری بارزان خولێكی راهێنان بۆ سەرجەم تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی لە هەرێم کۆتایی هات

بە سەرکەوتوویی و لەژێر سەرپەرشتی ئەفسەرانی پسپۆڕ، قۆناغی چوارەمی خولی راهێنانی تایبەت بە شێوازەکانی رزگارکردن لە ئاو و لافاو بۆ سەرجەم تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.

لەم خولەدا کارمەندان راهێنانیان لەسەر نوێترین تەکنیکەکانی سەردەم و شێوازی پاراستنی هاووڵاتییان لە (ئاوی پێچ – S3) وەرگرت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئامادەیی تیمەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.