رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیا کردەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تەمووزی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک کۆمار، حکوومەت و گەلی ئیتاڵیا کرد بۆ پێبەخشینی مەدالیای ڕێزلێنانی سڤیل، ئەم هەنگاوەشی وەک نیشانەی دۆستایەتییەکی ڕاستگۆیانە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوولا نرخاند.

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیا کردەوە، هەروەها بیروڕایان لەبارەی چۆنیەتیی فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا گۆڕییەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، کە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، تایبەت بوو بە دۆخی ناوخۆی هەرێم و ئەنجامی سەردانی هەفتەی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدارەکانی لە تاران.

هاوکات دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.