رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون دەکات

ئه‌مرۆ یەکشەممە، 21ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی عێراقی.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و دەرفەتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.