رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” (X)، پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: “پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەم.”

مەسرور بارزانی هەروەها ئومێدی خۆی دەربڕیوە کە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاندووە: “هیوادارم ببێتە دەسپێکی وەرزی نوێی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.”

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی حکوومەت لە کاتێکدایە کە واژۆکردنی ئەم یاداشتە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت.