رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی کۆبووه‌وه‌

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ بەڕێزان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی به‌ڕێز دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌نجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخى سووریا و هاريكاريى كورد و ديمه‌شق تاوتوێ کران. به‌ڕێز نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان له‌ سووريا کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا ڕێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى نيشان دا.

پەرەپێدانی هاريكارى و هەماهەنگیی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و هێنانەدیی ئاسايش و ئارامييه‌كى جێگیر لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.