رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر .. بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان، ئاهەنگێکی تایبەتی سازکرا

به‌ ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری و بەرێوەبەری پەروەردەیی ناوەندو ژمارەیک مامۆستاو پەروەردەکاران ، بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی جیهان ، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر ئاهەنگێکی تایبەتی بە بەشداری ژمارەیەک لە قوتابیان، مامۆستایان و خێزانەکان سازکرد.
لە چوارچێوەی ئەم ئاهەنگەدا، چەندین چالاکی هونەری، شانۆیی منداڵان، گۆرانی و یارییە جۆراوجۆرەکان پێشکەش کران، کە مەبەست لێیان دڵخۆشکردنی منداڵان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی منداڵ بوو.
پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆز كردنی ئه‌و یاده‌ له‌ منداڵان، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی مافەکانی منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون و گەشەسەندنیان کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە منداڵان بنەمای داهاتووی کۆمەڵگەن و پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکاری بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان بکەن.