بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە كە ئەگەر زبڵ و دەبە و قوتوو لە ئۆتۆمبێل فڕێ بدەن، لە كامێرای چاودێرییەوە تۆمار دەكرێت و سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە ئاماژە بە ڕێکارەکانی پاراستن و پاک ڕاگرتنی ژینگە، لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی سبەی سێشەممە ڕێکەوتی 26/5/2026 هەر ئۆتۆمبێلیک زبڵ و خاشاک و دەبە و قوتوو و شووشەی خواردنەوەکان فرێبداتە سەر شەقام ئەوا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری تیژڕۆیی تۆمار دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، كاتێك كامێراكانی چاودێری تیژڕۆیی وێنەی ئۆتۆمبێلەكەی گرت، ئەوا سزای سەرپێچی بۆ ئۆتۆمبێلەكە تۆمار دەکرێت

