گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕايگه‌ياند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به 210 ئه‌فسه‌ر واژۆ كردووه.
دلشاد شەهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: دواى به‌كۆتاهاتنى خولى پێنجه‌می پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌ران له كۆلێژى سه‌ربازيى سێى قه‌ڵاچۆلان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به (210) به‌شدارى خوله‌كه واژۆ كردووه.
دلشاد شەهاب هه‌روه‌ها ڕاشيگه‌ياندووه: له فه‌رمانێكى ديكه‌دا نێچيرڤان بارزانى واژۆى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى 95 پله‌دار له‌سه‌ر ميلاكى ده‌زگاى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ـ بهڕێوهبهرايهتيى گشتيى ئاسايش كردووه.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە ئه‌م دوو فه‌رمانه دوای واژۆكردنيان، له‌ئەمڕۆ دووشەممەوە ده‌چنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه

