وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه وده‌ڵێت، به‌شێكی مووچه‌ی مانگی چوار خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن كه به‌یانی سێشه‌ممه ته‌واوی مووچه‌كه بگات و ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه: نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( 11 ی ئایاری 2026 ) بڕی ( 663،805،000،000 ) شەش سەدو شەست و سێ ملیار‌و هەشت سەدو پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

