رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 27 خۆبەخش هاوکاری مانگانەیان بۆ دابین دەکرێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، 27 خۆبەخشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان/ سەنتەری ئۆتیزمی کەلار، هاوکاری مانگانەیان بۆ دابین کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی ئایار، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: دوای نوسراوی ژمارە 316-26 لە 2026/4/19، وەزارەت رەزامەندی دا لەسەر هاوکاریکردنی 27 خۆبەخشی سەنتەری ئۆتیزمی کەلار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاس و پێزانین ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها د. ئومێد صباح سەرۆکی دیوان دەکات و پیرۆزبایی لەو 27 خۆبەخشەش دەکات کە سوودمەند بوون.