سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری یاساناس و کەسایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو كردەوە.
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری كرد.
دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان (شێروان حەیدەری)ـمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون

