ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی سوپه‌ری توركیا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ستاف و یاریزانانی یانه‌ی ئامه‌دسپۆر ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی كوردانی خه‌ڵكی دیاربه‌كر ده‌كه‌ن.
له پیرۆزبایی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه : بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر دەکەم بۆ سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەری تورکیا.
ئەم سەرکەوتنە لە هەموو پشتیوانان و هەوادارانی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت.
ئێمە بەم سەرکەوتنەی ئامەدسپۆر زۆر دڵخۆش بووین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بێت و باشترین نوێنەرایەتیی ئامەد بکات.
هەر بژین، هەر هەبن
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

