د.سامان بەرزنجی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆ بووەوە

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن، لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، وەك سەرۆكی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە بایۆلۆجیەکان لە هەرێمی کوردستان (KBMC) بەشداریی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پرۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی ترسناكی بایۆلۆجی و سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا کرد.

ئاماژە بەوەش دراوە کە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕێگەگرتن لە ترسناكییە بایۆلۆجیەكان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی ھۆکارە بایۆلۆجیەکانی نەخۆشییە گواستراوەکان و هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لەو بوارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانکانی زانستیی و ڕێنوێنی نێودەوڵەتیی و پتەوکردنی ژێرخانی تاقیگەکان و دارشتنی میکانیزم و پەیڕەو و ستراتیجیەتی بەرەنگاربوونەوەی ترسناکییە بایۆلۆجیەکان بە پاڵپشتی پڕۆگرامی ISN ی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسناکی ژیانی و سەلامەتیی و ئاسایشی تەندروستی.

ھەواڵی زیاتر