پشتیوان سادق بۆ مامۆستایانی ئایینی: پێویستە بێدەنگ نەبین بەرانبەر بە پێنەدانی مافی شەرعی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە

ئەمڕۆ یەکشەممە (24ـی ئاداری 2024) پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشی ناوەندی شاری هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ئەوقاف رایگەیاند، مامۆستایانی ئایینی لەنێو مزگەوتەکاندا بەوپەڕی گیانی ھاوکاری و خۆبەخشییەوە لەگەڵ خەڵک و رۆژوەواناندان، هاوکات پشتیوانی وەزارەتەکەی بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو دووپاتکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پشتیوان سادق، تیشکی خستەسەر دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان عێراق و گوتی: “لەسەر ھەموو لایەک پێویستە بەگیانی نیشتمانیانەوە بەرانبەر ئەو ستەمە بووەستنەوە، کە بەناڕەوا دەکرێتە سەرمافی خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

ناوبراو گوتیشی: “ھەمیشە مامۆستایانی ئاینی ئێمە بەگیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵەیان کردووە، کە ئەمە بەشێکە لەئەرکی ئایینی و نیشتمانی، پێویستە بەرانبەر بە پێنەدانی مافی شەرعی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، دەنگ ھەڵبڕین و داوای مافە یاسایی و شەرعییەکانمان بکەین.

وەزیری ئەوقاف، لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، “کە دڵنیان پشت بەخوای گەورە و ئیرادەی بەھێزی خەڵکە سەربەرز، ئاییندەی گەش ھەر بۆکوردستانە

ھەواڵی زیاتر