دەشتی ئیسماعیل ـ هەولێر
بەمەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ وەرگرتنی متمانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گەیشتە پەرلەمان. عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پلان و بەرنامەی وەزاریی خۆی پێشکەش کرد. بڕیار وایە دوای وردبینی پەرلەمانتاران لە کارنامەکە، لە ماوەیەکی نزیکدا ناوی کاندیدی وەزارەتەکانیش ڕەوانە بکرێن تا متمانەیان پێ بدرێت. هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگیی زیاتر کردەوە بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆسە دەستوورییە.”

